ڕۆژنامەنوسێکی دیاری ئێن ئاڕ تی هاوسەرگیری کرد

ئەحمەد زاخۆیی پەیامنێری کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە زاخۆ لەگەڵ  کچە خاڵێکی ئەڵقەیی هاوسەریی گۆڕیوە.

ئەحمەد سەعید ناسراو بە  (ئەحمەد زاخۆی) بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە "پێش بەهار ئەڵقەی هاوسەرییم لەگەڵ کچەخاڵی خۆی بە ناوی (سۆزین) گۆڕی وەتەوە.

ئەو پەیامنێرە ئەوەشی وتووە، کە "ئەم بەهارە بۆ من دەبێتە دوو بەهار".

ئەحمەد سەعید لە ساڵی ١٩٨٩ لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانە لە زانکۆی سلێمانی، ماوەی سێ ساڵە وەکو پەیامنێری کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە زاخۆ کاردەکات.

سۆزین عەلی دەستگیرانی ئەحمەد لە ساڵی ١٩٩٤ لەدایکبووە، دەرچووی سکوڵی پزیشکی بەشی ددانە لە زانکۆی دهۆک، ئێستا وەکو پزیشک لە بوارەکەی خۆیدا کاردەکات.


PM:07:00:16/03/2019