فراکسیۆنی پارتی دەستەی سەرۆکایەتی خۆی هەڵبژارد

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەستەی سەرۆکایەتی خۆی هەڵبژاردو ئومێد خۆشناوی کرد بە سەرۆکی فراکسیۆن.

فراکسیۆن پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەڵبژاردنێکدا جگە لەسەرۆکی فراکسیۆنەکە کە ئومێد خۆشناوی هەڵبژارد، نەجات شەعبانی وەک جێگری سەرۆکی فراکسیۆن و، هەروەها بەهمەن کاکە عەبدولآی وەک بڕیاردەری لیژنە هەڵبژارد.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، لیزا کاکەیی بە بەرپرسی پەیوەندیەکانی فراکسیۆن هەڵبژارد.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە ٣٠ ی ئەیلول ئەنجامدرا، پارتی دیموکراتی کوردستان توانی ٤٥ کورسی لە کۆی ١١١ کورسی پەرلەمانی کوردستان بەدەستبهێنێت.



PM:04:27:17/03/2019