كەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی لە بەغداوە دەستدەكاتەوە بە پەخش

پاش وەستانی بۆ ماوەی ساڵێك، ئەمڕۆ كاتژمێر حەوتی ئێوارە كەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی لە بەغداوە دەستدەكاتەوە بە پەخش دەكاتەوە.

ئاوات عەلی، سەرۆكی دامەزراوەی نالیا ڕایگەیاند، كاتژمێر حەوتی ئێوارە بە كاتی هەرێمی كوردستان كەناڵەكە لە شاری بەغدادەوە دەست بە پەخشكردن دەكات.

كەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی لە مانگی ئایاری ٢٠١٦ لە شاری سلێمانی كرایەوە، لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ شدا پەخشی كەناڵەكە بۆ ماوەیەك ڕاگیرا.
كەناڵەكە لەسەر مانگی دەستكردی نایلسات بە فریكوێنسی ١١٥٩٥ بە ٢٧٥٠٠ ڤێرتیكاڵ پەخش دەكات.

ئەوەش لەكاتێكدایە ڕۆژی ١٠ی شوبات، كەناڵی "ئێن ئاڕ تی" سێی منداڵان كرایەوە، بەڵام لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بە بیانوی نەبوونی مۆڵەتی یاساییەوە، پەخشی ناوخۆیی كەناڵەكە ڕاگیرا و لە نایلسات لە پەخش بەردەوامە.



PM:01:23:18/03/2019