به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه فۆڕمی تایبه‌ت به‌قه‌ده‌غه‌كردنی كاری شۆفێری تاكسی له‌فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندانی حكومی ئاراسته‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ده‌كات.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی" هاتووە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئاماژه به‌نوسراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، فۆڕمی ژماره (2) كه تایبه‌ته به‌قه‌ده‌غه‌كردنی كاری شۆفێـری تاكسی له‌فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی حكومی، ئاراسته‌ی فه‌رمانبه‌رانی میلاكی شارستانی پله (1 ـ 6) ده‌كات".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە "پێویسته سه‌رجه‌م مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان فۆڕمه‌كه پڕبكه‌نه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان به‌رپرسن له‌وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر له‌سه‌رجه‌میان".
ئەوەش هاتووە، "به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان به‌رپرسن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان، بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتی كاروباری یاسایی و گرێبه‌سته‌كان له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژدا".