بنكەی پۆلیسی وارماوەی سەر بەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕێگریی لەئەنجامدانی تاوانێكی كوشتن دەكاتو تۆمەتبارێکیش دەستگیر دەكات.
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت دوای كۆكردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر تۆمەتبار (ق،ع،ك) كە بەنیاز بووە لەرێگەی كەسێكە ترەوە هاوڵاتییەك بباتە دەرەوە بەبیانوی كڕینو فرۆشتنی مەڕو ماڵات و بڕێك پارە لەگەڵ خۆی ببات و هەستن بەكوشتنی كەسەكەو بردنی پارەكەی.
ئاماژەی بەوەشداوە"تۆمەتبارەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەخرێتە ژێر چاودێرییەوەو سەرئەنجام پێش ئەنجامدانی تاوانەكە، توانرا تۆمەتبار لەچالاكییەكەی بنكەی پۆلیسی وارماوا دەستگیر بكرێتو دەستبگیرێت بەسەر سەرجەم ئەو بەڵگانەدا كە تۆمەتبار بەنیاز بووە لەتاوانەكەدا بەكاریبهێنێت.
لەئێستادا تۆمەتبارەكە بەپێی مادەی (56-57) لەیاسای سزادانی عێراقیو بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراوە. تۆمەتبارەكە پێشینەی تاوانی هەبوەو لەچەند بنكەیەكی پۆلیسو بەچەند مادەیەكی یاسایی جیاواز داواكراو بووە.
هاوكات لەماوەی 17 رۆژی رابردودا لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوەوە، 27 تۆمەتبار بەپێی مادەكانی (443، 413، 482، 457، 21-23ی هاتوچۆ، 11 زیادەڕویی، 386) لەیاسای سزادان دەستگیركراونو روبەروی دادگا كراونەتەوە.