ئەمڕۆ 21ی ئازاری 2019 به‌بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز و وه‌رزی به‌هار، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان په‌پامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گه‌لانی ناوچه‌كه كردوه.
لە پەیامەکەدا هاتووە: رۆژی جیهانیی نه‌ورۆز به‌گیانی دۆستایه‌تی و ئاشته‌وایی و هاوئاهه‌نگی یادی ده‌كرێته‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه یادی ئه‌م رۆژه ده‌كه‌نه‌وه.
ده‌قی پەیامەکە:
نه‌ورۆز بۆ زیاتر له 300 ملیۆن خه‌ڵك له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا چه‌ندان سه‌ره‌تای تازه له‌خۆده‌گرێت وه‌ك سه‌ری ساڵی تازه و یه‌كه‌م رۆژی وه‌رزی به‌هار و بووژانه‌وه‌ی سروشت.
ئه‌م بۆنه‌یه‌ش بۆ هه‌موومان هه‌لێكه بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندیمان به ئاشتی و مافی مرۆڤ و شكۆی مرۆڤه‌وه و بۆ په‌ره‌دان به گفتوگۆ و رێزی دوولایه‌نه و هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی جیهان و دروستكردنی ئاینده‌یه‌ك كه هیچ كه‌س فه‌رامۆش نه‌كات.
رۆژی جیهانیی نه‌ورۆز به‌گیانی دۆستایه‌تی و ئاشته‌وایی و هاوئاهه‌نگی یادی ده‌كرێته‌وه. گه‌رمترین پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه یادی ئه‌م رۆژه ده‌كه‌نه‌وه.
ده‌با پشووی نه‌ورۆز ببێته سروش و هاندانێك بۆ هه‌موومان به گشتی.