لە فه‌رمانێكی وه‌زاریدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، لیژنه‌ی ئه‌منی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری داخستنی پاڵاوتگه نایاساییه‌كان پێكبهێنێت.
ماڵپەڕی کوردستان ٢٤ نزیک پارتی بڵاویکردەوە "به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، ئاسایش، پۆلیسی پاراستنی نه‌وت و گاز، پۆلیسی ژینگه و دارستان، به‌رگری و فریاكه‌وتن، پۆلیسی پارێزگاكان به‌شداری ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها هاتووە له بڕیاره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و لیژنه ئه‌منییانه‌ی پێكده‌هێنرێن، 50 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند له خۆ ده‌گرن بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك.
له نووسراوه‌كه‌دا ته‌نیا ئاماژه به ناوی پارێزگاكانی (هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی) كراوه.
لە فەرمانەکەدا وەک ماڵپەڕەکە بڵاویکردۆتەوە، هاتووە "پاڵپشت به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران/ ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز، ژماره (3830 له 5/8/2018) بڕگه‌ی (3) و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه له یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره 6ی ساڵی 2009 بڕیارماندا به:
یه‌كه‌م: پێكهێنانی 3 هێزی هاوبه‌شی تایبه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له هه‌رسێ پارێزگای (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك) به مه‌به‌ستی لابردنی ئه‌و پاڵاوتگه نایاساییانه‌ی كه له بڕیاری سه‌ره‌وه دیاریكراوه و سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه به‌ڵام پابه‌ند نه‌بوون به بڕیاری لابردنه‌كه.
دووه‌م: ئه‌و هێزانه به فه‌رمانده‌یی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی كه له بڕگه‌ی (1)ی هێزه هاوبه‌شه‌كان هاتووه، كارده‌كه‌ن له ژێر سه‌رپه‌رشتی لیژنه لاوه‌كییه‌كانی لابردنی پاڵاوتگه نایاساییه‌كان له هه‌ر پارێزگایه‌ك.
سێیه‌م: گشت پێداویستییه‌كانی ئه‌م هێزه هاوبه‌شه وه‌ك خواردن و به‌نزین له لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه لاوه‌كییه‌كانی لابردنی پاڵاوتگه نایاساییه‌كان له هه‌ر پارێزگایه‌ك دیاری ده‌كرێت و خه‌رج ده‌كرێت له‌و پێشینه‌یه‌ی كه ته‌رخانكراوه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ لابردنی پاڵاوتگه نایاساییه‌كان.
چواره‌م: گشت پارێزگاره به‌ڕێزه‌كان هاوكاری ته‌واوی سه‌رۆكی لیژنه لاوه‌كییه‌كان ده‌كه‌ن له رووی دابینكردنی ئامێر و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و كرێن و هاوشێوه‌كانیان كه پێویست بێت بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری سه‌ره‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان ده‌یان پاڵاوتگه‌ی نایاسایی له نزیك و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان دامه‌زراوون و رۆژانه بڕێك سووته‌مه‌نی به‌رهه‌مده‌هێنن و به‌شێك له‌و پاڵاوتگانه به هۆكاری سه‌ره‌كی پیسبوونی ژینگه و شێواندنی زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێن.