پۆگبا لە کۆتایی ئەم وەرزە دەڕوات

پۆگبای فەرەنسی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی مانچستەریونایتد، نایەوێت لە وەرزی داهاتوو لە یانەی مان یونایتد بەردەوام بێت و بڕیاری چوونی داوە.
رۆژنامەی ئاس بڵاوی کردۆتەوە، پۆگبا رایۆڵای بریاری ئاگادارکردۆتەوە، کە لە کۆتایی ئەم وەرزە لە ریزەکانی مانیۆ دەڕوات و چیتر لەم یانەیە بەردەوام نابێت.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە هەردو یانەی ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس گرنگی بەو یاریزانە دەدەن، بەڵام بەهۆی بوونی زیدانەوە لە ریاڵ مەدرید، ئەو یاریزانە لەو یانەیە نزیکترە، کە پۆگبا پێشتریش رایگەیاندبوو، خەونی هەموو یاریزانێکە یاری لە ریاڵ مەدرید بکات، بە تایبەت کاتێک زیدان راهێنەرە.



PM:07:22:25/03/2019