بۆهاوسەران: بۆچی دوای ئەنجامدانی سێکس هەست بەحەسانەوە دەکەن


زانایان ئاشکرای دەکەن چەندین هۆکارێک هەن وا لەمرۆڤ دەکەن کە لەدوای ئەنجامدانی سێکس هەست بە حەسانەو دڵخۆشی بکەن،  مرۆڤ لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا بە چوار قۆناغدا تێدەپەڕێت هەریەک لەم قۆناغانەش هەستی دڵخۆشی بۆ هەردوو ڕەگەز زیاد دەکەن.
 بەڵام ئەم هەستەش لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە لەبەر ئەوەی پێکهاتەی لەشی هەر مرۆڤێک جیاوازە لەهەریەک لە م قۆناغانەدا چەند شتێک لەجەستەی مرۆڤدا ڕودەدات کەبریتین لە زیادبونی هەناسەدان، بەرزبوونەوەی لێدانی دڵ، کرژبوونی ماسۆلکە، بەرزبونوەی پەستانی خوێن ، دەردانی هۆڕمۆن….

  لەدوای تەواوبوونی لەش مێشک ئاگادار دەکاتەوە بۆ دەردانی هۆڕمۆنێک  هەر لەبەر ئەوەیە مێشک بە سەرچاوەی خۆشیی ناسراوە  لەم کاتەدا مێشک هۆڕمۆنی ئوخامی(ئۆکسیتۆسین)  دەردەدات  ئەم هۆڕمۆنەش پێی دەوترێت هۆڕمۆنی خۆشی بۆیە مرۆڤ لەم کاتەدا هەست بەحەسانەوە و دڵخۆشی دەکات و قەلەقی نامێنێ.


سەرچاوە: healthline



PM:10:25:25/03/2019