سەدان بارهەڵگری پڕ لە چەك و تەقەمەنی ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان دەكرێن

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، سەدان بارهەڵگری پڕ لە كەلوپەل و پێداویستی سەربازی و لۆجیستی لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە گەیەندراونەتە ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، نزیكەی 400 بارهەڵگر پڕ لە ئۆتۆمبێل و كەلوپەلی سەربازی و لۆجیستی لە لایەن هێزەكانی هاوپەیمان نێودەوڵەتی گەیەندراونەتە ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات و لە پارێزگا جیاوازەكان بەسەر كانتۆنەكانی نزیك لە هاوپەیمانیەكەدا دابەشكراون. 

ئاماژە بەوەشكراوە، یەكەمین بارهەڵگر چوەتە ناوچەی شەدادی و ناوچەكانی دیكەی سەر بە حەسەكە و بارهەڵگری دوەمیش بەرەو ناوچەی خراب عشك لە كانتۆنی كۆبانی روشتوە.

بەگوێرەی راگەیندراوەكە، بارهەڵگرەكان لە خاكی هەرێمی كوردستانەوە گەیەندراونەتە رۆژئاوای كوردستان.




PM:02:02:26/03/2019