هاویمانی نەسر بۆ پارتی: بۆ پاشەکشە لە ناوچە جێناکۆکەکان بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلارتان وەرگرت


هاوپەیمانی نەسری حەیدەر عەبادی  وەڵامی مەسعود بارزانی دەداتەوە دەڵێن" لە ساڵی 2016 خودی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی كە ئەو كاتە سەرۆكی هەرێم بوو بە چاودێری ئەمریكا لەگەڵ حەیدەر عەبادی ڕێككەوتن لەسەر گەڕانەوەی سوپای عیراق بۆ شوێنەكانی خۆی لە پاش كۆتایی هاتنی داعش و بڕی 400 ملیۆن دۆلاریشیان بۆ ئەو مەبەستە وەرگرت".

نەدا شاكر ئەندامی هاوپەیمانی نەسڕ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وەڵامی بارزانی دەدەنەوەو جەخت لەسەر  وتەكانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق سەبارەت بە كەركوك و ڕووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەر كردەوە كە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی دیجلە ڕایگەیاندبوون، دووپاتیشی كردووەتەوە "عەبادی تەنیا ڕاستییەكانی وتووە".

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی نەسر ئاماژەی بەوەشكردووە" نەدەبوو لێپرسراوانی پارتی بەو شێوەیە هێرش بكەنەسەر حەیدەر عەبادی، چونكە لە ساڵی 2016 خودی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی كە ئەو كاتە سەرۆكی هەرێم بوو بە چاودێری ئەمریكا لەگەڵ حەیدەر عەبادی ڕێككەوتن لەسەر گەڕانەوەی سوپای عیراق بۆ شوێنەكانی خۆی لە پاش كۆتایی هاتنی داعش و بڕی 400 ملیۆن دۆلاریشیان بۆ ئەو مەبەستە وەرگرت."

ئەمڕۆ ٢٦ ی ئازار بارەگای مەسعود بارزانی وەڵامی ئەو چاوپیکەوتنەی حەیدەر عەبادی کەناڵی " دیجلە " دایەوە بە " حاقد " ناوزەدی کرد. 



PM:11:58:26/03/2019