پرۆژە یاسای هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم پێشكەش كرا

پرۆژە یاسای هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بە واژۆی 69 پەرلەمانتار پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرا.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند "پرۆژە یاسای هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بە واژۆی 69 پەرلەمانتار و بەبێ بەشداری فراكسیۆنەكانی یەكێتی و نەوەی نوێ و كۆمەڵ و یەكگرتوو پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرا".

وتیشی "پرۆژە یاساكە ڕەهەندێكی نیشتیمانی هەیە و هەوڵدەدەین یەكێتی بەشداربێت لە كۆبوونەوەی پەرلەمان".

دواتر عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند "دەمانەوێت حكومەتی هەرێم پێكبهێنرێت هاوكات دەمانەوێت یەكێتیش لە هەمواری پرۆژە یاساكەدا بەشدار بێت".



PM:02:17:28/03/2019