ساز ئاسۆ لەم شوێنە بە جلێکی سورەوە دەرکەوت

میدیاکاری ناسراو ساز ئاسۆ لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەیەکی جیاواز و سەرنجڕاکێشی بڵاوکردەوە، کە لەبەر دوکانێکی قەڵای هەولێر گرتویەتی.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنە نوێکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ساز ئاسۆ نووسیوویەتی "ئەم شوێنەم زۆر خۆش دەوێت، بەردەم دوکانێکی زۆر جوانی قەڵای هەولێر، رەسمت هەیە لەم شوێنە؟".

ساز دەرچووی بەشی بزنسی زانكۆی ئەمریكییە لە شاری سلێمانی لە دایكبووی ساڵی 1993 و پێشتر وەك بێژەر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی كاری دەكرد و لە چاوپێكەوتنێكیشدا دەڵێت كە ئەو خۆشەویستی نییە، بەڵام هیچ كەسێك نییە لە ژیانیدا یەكێكی خۆشنەویستبێت.





PM:08:30:28/03/2019