سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند، سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان تەنها یه‌ك جێگر بۆخۆی ده‌ستنیشان ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر رێكه‌وتنێك سه‌ركردایه‌تی پارتی بیكات پێیه‌وه پابه‌ند ده‌بن.
ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ ئومێد خۆشناو سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لەپەڕلەمانى کوردستان لەدوای کۆبونەوەی پەرلەمان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، بۆ کاراکردنەوى دامەزراوەى سەرۆکایەتى هەرێم و راگرتنى کاراکردن بەیاساى دابەشکردنى دەسەڵاتەکان، ئەمڕۆ کۆبونەوەى پەڕلەمان بەڕێوەچوو و، خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژە یاساى هەموارى یاسای سەرۆکایەتى هەرێم کرا.
وتیشی، سەرۆکایەتى پەڕلەمان داواى کرد لیژنەى یاسایى بەزوترین کات ڕاپۆرتى خۆى لەسەر پڕۆژە یاساکە بنوسێت و داواشى کرد لەم لایەنانەى کە باوەڕیان وایە سەرۆک لەناو پەڕلەمان هەڵبژێردرێت تاوەکو دەبینە خاوەنى دەستور بۆ ئەم چوار ساڵە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد،" پڕۆژە یاساکە تەنها هى پارتى نیه بەڵکو پڕۆژەى ٦٨ ئەندامى پەڕلەمانە، پرۆسەکەش پرۆسەیەکى نیشتیمانیە و پارتى دەخوازێت کۆدەنگى نیشتیمانیان لەسەر بێت".
هەروەها وتی، "ئومێده‌واربوین له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و پێكهێنانی لێژنه‌ی یاسایی فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداربوایه، خوازیارین له هه‌نگاوه‌كانی داهاتو به‌شدار بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداریش نه‌بێت رێكاره یاسایه‌كانی ئه‌و پرۆژه یاسایه به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکایەتی پەرلەمان لایەنگریی بۆ هیچ فراکسیۆنێک نەکردوەو، هێشتا کاتیش ماوە بۆ رێککەوتنی سەرجەم فراکسیۆنەکان لەسەر کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم.
ئومێد خۆشناو راشیگەیاند، "سبەى یەکشەممە کۆبونەوەى لیژنەى یاسایى بۆ نوسینى راپۆرت لەسەر پڕۆژە یاساکە ئەنجام دەدرێت، هەروەها داواشی له‌و فراكسیۆنانه كردوه كه تێبینیان له‌سه‌ر پڕۆه‌ژه‌یاساكه هه‌یه، له كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێی لیژنه‌ی یاسایی سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان له‌رێی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه بخنه‌ڕوو، چونكه تائێستا هیچ فراكسیۆنێك لاریی له‌كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نییه.