یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریكرا

بەپێی پێشبینیە فەلەكناسیەكان كە لە میدیا عەرەبیەكان بڵاوبۆتەوە رۆژی 6ی مانگی داهاتوو وەكو یەك ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دیاریدەكرێت.

فەلەكناسانی سعودی ئاشكرایان كردووە، كە رۆژی 6ی مانگی داهاتوو دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە كەتا ئێستا تەنها پێشبینی كراوە و هیچ وڵاتێك بە ڕەسمی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیان دیارینەكردووە.

ئاماژە بەوەش كراوە، ڕۆژی 4ی حوزەیران كۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت و بەو شێوەیەش ڕەمەزانی ئەم ساڵ 30 ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی 5ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەوال و یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

ساڵانە لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی رەمەزان كۆدەبێـەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم، رایگەیاندوە: وەكو وەزارەتی ئەوقاف باوەڕ بەڕای فەلەكناسی، ساڵنامەو قسەی مامۆستایانی ئاینی ناكەین بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان، چونكە ناتوانین پێشبینی بكەین.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف راشیگەیاند: هەروەك ساڵانی رابردوو، لیژنەی بینینی مانگ دادەنیشێت و چاودێری بینینی مانگ دەكات، سەرەڕای پەیوەندیمان لەگەڵ وەقفی سوونەی عیراق و وڵاتی عەرەبستانی سعودیەو  ئەو لیژنەی دابەشی دەكەین، بۆیە ئەو بەروارانەی باس دەكرێت هیچ بنەمایەكی نییە.



PM:02:20:04/04/2019