دوای بژاردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری سندوقه‌كانی ده‌نگدانی شاره‌وانییه‌كانی توركیا له شاری ئیستانبوڵ، كاندیدی پارتی جه‌هه‌په‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌پێش پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه‌یه.
ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی رایگەیاند کە دوای تانه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی ئیستانبوڵ، لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد كه له بژاردنه‌وه‌ی 9 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌کۆی 10 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن كه گومانی له‌سه‌ربووه، هێشتا كاندیدی پارتی جه‌هه‌په به 20 هه‌زار ده‌نگ له‌پێش كاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه‌یه.
لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا راشیگه‌یاندوه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی تانه‌كان بۆ لیژنه‌كه‌یان بڕیاری بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان داوه و له ئێستادا به‌شێكی زۆری ئه‌و بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنانه‌ی كه گومانی له‌سه‌ر بووه بۆ جارێكی دیکە ده‌نگه‌كانی بژێردراونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له دوای بژاردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له ده‌نگه‌كان، تائێستاش ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو، كاندیدی پارتی جه‌هه‌په به 20 هه‌زار ده‌نگ له پێش كاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌یه.
دوای ئاشكرابوونی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی توركیا، پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ردوو شاری گه‌وره و كاریگه‌ری ئیستانبوڵ و ئه‌نكه‌ره‌ی له‌ده‌ستدا كه پارتی جه‌هه‌په به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له پێش پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه‌بوو.