شاجوانی کوردستان داوایەک ئاڕاستەی هەوادارانی دەکات

هاوەڵی یەکەمی شاجوانی کوردستان کارێز بەرزنجی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی خۆی داوا لە هەوادارانی دەکات پرۆژەیەکی بۆ پێشنیاز بکەن تاوەکو کاری لەسەر بکات. 

لەنوێترین پۆستیدا لە ئنستاگرامە تایبەتییەکەی خۆی کارێز بەرزنجی نوسیویەتی،"سەرەتا سڵاو ڕێزم بۆ ھەموو لایەک ھەیە، پێم خۆشبوو کە باسی شتێک بکەم بەڕای ئێوە کار لەسەر چی پڕۆژەیەک بکەم لەم کاتەی ئێستادا ؟؟".

هەروەها دەڵیت، "لە زۆربەی مەسجەکان کە بۆم ھاتوە دەڵێن بۆ ھیچ پڕۆژەیەک ناکەی ، منیش ئەمەوێت ڕای ئێوەی ئازیز لەسەر ئەم بابەتە وەرگرم خۆشحال دەبم".

ناوبەناو هەندێک لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان دەیانەوێت ئەو کەسانەی کە دەبنە ئەستێرە بەبێ هیچ بەنامەیەک ناو وناوبانگیان لەکەدار بکەن.




PM:11:37:08/04/2019