لەناوجەرگەی سلێمانی هاولآتییەک لەسەر ١٥ هەزار دۆلار کوژرا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٩ ی نیسان لە نهۆمی ژێرەوەی بینایەکی شەقامی سالم نادسراو بە " سەهۆڵەکە " هاولآتییەک لەسەر ١٥ هەزار دۆلار کوژرا.

پەیامنێری سپی لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند لەسەر کێشەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل، کێشە دەکەوێتە نێوان دوو هاولآتییەوەو لە ئەنجامدا لە چێشتخانەیەکی تەلاری ساڵم لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی یەکێکیان بە دەمانچە ئەوەی تریان دەکوژێت.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری سپی، کوژراوەکە پێنج فیشەکی پێوەبووەو سەرەتا برینداربووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستداوە.

تۆمەتبارەکە دانیشتووی چەمچەماڵەو لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.





PM:05:25:09/04/2019