کەشناسی: ئەگەری بوونی هەورە بروسکە و تەرزەو بارانی بەخوڕ هەیە لەم ناوچەیەی هەرێم

بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی وبوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هاوڵاتیانی هەولێر لە مەترسی لیدانی بروسک و بارانی بەخوڕ ئاگاداردەکاتەوە

ئەژی چەتۆ حەسەن، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی وبوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بە ئاڕاستەی رۆژئاوای شاری هەولێر تا دەگاتە باکوری ئەوشارە بارستە هەورێکی چڕ و پڕ لەگەڵ بونی دابارین لەو ناوچانە دروستبووە، کە دەبێتە هۆی بارانی بەخوڕو تەرزە کە هەورە بروسەشی لەگەڵدایە.

بەرپرسەکەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەندێک حالەتدا هەوری لەو جۆرە مەترسی هەیە بەتایبەتی بۆ فرۆکەوانەکان، کە تا پێیان بکرێت لێی دور دەکەوتنەوە، داواش لە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە دەکات خۆیان لەو جۆرە هەورانە بەدوور بگرن، چونکە ئەگەری لێدانی بروسک لە ئارادایە.




AM:10:44:10/04/2019