یەكگرتوو: یاری بە سەرۆكایەتی هەرێم دەكرێت

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، كاراكردنەوەی سەرۆكایەتییەكە بە هەمان دەسەڵاتەوە بۆ رازیكردنی چەند هێز و كەسایەتیەكە، ئاماژە بەوەشدەكات "یاری بە سەرۆكایەتی هەرێم دەكرێت".

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە "نزیكەی ساڵێك و شەش مانگ پێش ئێستا لەسەر دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم یاسای (دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم) دەركرا، دواتر یاسای (هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم) دەركرا، ئێستاش دەیانەوێت بە یاسایەكی دیكە (یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و هەمواركردنی شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستوور) بە هەمان دەسەڵات بۆ رازیكردنی چەند هێز و كەسایەتیەك كارای بكەنەوە".

ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەم هەڵبەز و دابەز و ناڕوونیە دەیسەلمێنێت ئەو دامەزراوەیە چۆن یاری پێدەكرێت و دەسەڵات بە خواستی خۆی بەكاریدەهێنێت".




PM:01:21:11/04/2019