ئەمشەو لە وڵاتی میسر تیروپشکی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٩ بەبەشداری ٢٤ هەڵبژاردە راکێشراو بەسەر ٦ گروپدا دابەشکراون و هەر گروپێک لە ٤ هەڵبژاردە پێ دێت.
یارییەکانی لە ٢٢-٦- ٢٠١٩ دەستپێدەکات و لە ٢٠-٧- ٢٠١٩ کۆتایی دێت.
گروپەکان بەمشێوەیە...
گروپی یەکەم:میسر، کۆنگۆی دیموکرات، ئۆگەندا،زمبابۆی.
گروپی دووەم:نەیجیریا،غینیا، بۆروندی ،ماداقشقەر.
گروپی سێیەم: سەنیگال، جەزائیر، کینیا، تەنزانیا.
گروپی چوارەم: مەغریب، کۆتدیڤوار، نامیبیا، ئەفریقا باشوور .
گروپی پێنجەم:تونس، مالی، مۆریتانیا، ئەنگۆلا.
گروپی شەشەم: کامیرۆن، غانا، بنین،غینیای ئیستیوائی.