وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڕیارێک دەدات لە قازانجی کرێکارانی نەخۆشخانەکان کە رادەیەکی مووچەکەنیان داناوە لە مووچەکانی پێشوویان باشتردەبێت.
وەزارەتی تەندروستی بەپێی رێنوماییەک کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووەو بەرواری 11ی نیسانی 2019، به واژووی رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌رچووه، تیایدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە " كرێی مانگانه‌ی كرێكارانی پاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان و پێداویستییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌یان دراوه".
هەروەها لەو رێنماییهدا هاتووە "نابێت مووچه‌ی مانگانه كرێكارانی نه‌خۆشخانه‌كان له 300 هه‌زار دینار كهمترو سه‌رپه‌رشتیاری كرێكارانیش له 400 هه‌زار دیناری مانگانه كه‌متربێت".
ئەو رێنوماییە لە کاتێکدا دەردەچێت کە ماوەی دوو مانگە حکومەتی هەرێم پاشکەوتی مووچەی هەڵگرتووە.