سبەینێ کرێی وانەبێژی پەروەردەی رانیە دابەشدەکرێت

پەروەردەی رانیە ئاگاداریەك ئاراستەی خوێندنگە ئامادەییەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەیان دەكات و ئاشكرای دەكات سبەینێ كرێی وانەبێژی مانگی 12 دابەش دەكرێت. 

لە ئاگاداری نامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رانیە ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ سێ شەممە 16ی نیسانی 2019 ئامادەبن بۆ وەرگرتنی كرێی وانەبێژیی مانگی 12ی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ.

 ئەوەشخراوەتەڕوو، لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی سەردانی بەشی ژمێریاری بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی كرێی وانەبێژی مانگی 12ی ساڵی 2018. 

 لە بارەی كرێی وانەبێژی قوتابخانە بنەڕەتییەكان بەڕێوەبەرایەتییەکا راشیگەیاندووە لەبەر دابەشكردنی موچەی وەزارەتەكانی تر و سەرقاڵی بانكەكان بە دابەشكردنی موچە، ئەو قوتابخانانە دەتوانن هەفتەی داهاتوو كرێی وانەبێژی مانگی 12 وەربگرن.


PM:11:42:15/04/2019