ڤیدیۆ:یۆڤانتۆس بۆ جاری هەشتەمی لەسەریەک بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا ٢٠١٨- ٢٠١٩و توانی بۆ هەشتەمجاری لەسەر یەک ببێتە پاڵەوان.
یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی توانی ٢-١ لە یانەی فیۆرنتینا بباتەوەو  بۆ جاری هەشتەمی لەسەر یەک نازناوەکە بەدەست بهێنێت.
دوو گۆڵی یۆڤانتۆس" ئەلێکس ساندرۆ و پیزێلا بە هەڵە لە خۆیانی کرد.
یانەی یۆڤانتۆس بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە  ٨٧ خاڵ و ٢٠ خاڵ جیاوازی لەگەڵ یانەی ناپۆلی دووەمی خولەکە هەیەو پێش ٥ هەفتە لە تەواوبوونی خولەکە بووە پاڵەوان.






PM:09:08:20/04/2019