ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی نیسان کەسایەتی قسەخۆشی ناسراوی شاری سلێمانی "خاڵە موبارەك " توشی روداوی هاتوچۆ بوو لە ئێستاشدا باری تەندروستی جێگیرەو رەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.
د.ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار، رایگەیان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی نیسانی ٢٠١٩،خاڵە موبارەك، ئۆتۆمبێل لێیداوە و گەیەندرایە بەشی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەی شار.
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شار ئاشكرایكردوە، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، لە ئێستادا خاڵە موبارەك تەندروستی جێگیرە و رەوانەی ماڵەوە كراوەتەوە.
ئەمەش لەکاتێدایە دوای ئەوەی خاڵە موبارەی توشێ روداوی هاتوچۆ بوو لەبارەی دەنگۆی گیان لەدەستدانی ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.