پۆلیسی سلێمانی: دوو برا دەستگیركران كە تەقەیان لە برایەكی دیكەیان كردووە

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار دوو برایان دەستگیركرد كە تەقەیان لە برایەكی تریان كردو و برینداریان كردبوو .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە "دوای ئەوەی كاتژمێر سێ دوانیوەڕۆی دوێنێ‌ لەگەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی پاش دروستبوونی كێشە لە نێوان سێ برادا لەسەر موڵك ، هەریەك لە تۆمەتباران (س ،ج ، أ  و  ب ، ج ، أ ) تەقە لە براكەیان دەكەن و برینداری دەكەن و هەڵدێن ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو بریندارەكەیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە".

لە ڕاگەیەندراوی پۆلیسدا هاتووە "هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا لەماوەی سێ كاتژمێردا لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكەن و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكی بەكارهاتوودا لە جۆری دەمانچە".

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوە ڕونكراوەتەوە كە "لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 406-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا".




PM:12:33:25/04/2019