جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بەغدا پابەندە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام تا حکوومەتی ھەرێم پابەند نەبێت بە رادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان نانێردرێت".
لهكاتێكدا بڕی زیاتر له ٨٠٠ ملیار دینار له بودجەی گشتیی عێراق بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان تەرخانکراوە، کە پێویستە بۆ ھەر مانگێك حکوومەتی عێراق، ئەو برە پارەیە بنێرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەنێردراوە.
بهشیر حهداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "ناردنی ئەو بودجەیە پابەندکراوە بە رادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نهوتی رۆژانە له لایهن حكوومهتی ههرێمی كوردستانهوه، بۆیە تا حکوومەتی ھەرێم ئەو بڕە نەوتە رادەست نەکات، بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان نانێردرێت".
ئهمهش لهكاتێكدایه، كه پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان چاوەرێن پڕۆژە تەواونەکراوەکان تەواو بکرێن و دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێ بکرێت. ھەرچەندە حکوومەت لە ماوەی رابردوودا، دوو سولفەی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری دایە بەڵێندەران، بەڵام وەك عەلی رەشيد، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر باسی دەکات، بەڵێندەران دەتوانن بەو بڕە پارەیه تەنیا پڕۆژە تەواونەکراوەکان، تەواو بکەن.
بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستانە و پەیوەندیی بەو ٥٢٢ ملیار دینارەی مانگانە نییە، کە بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران دەینێرێت و بهبێ رادەستکردنی ئهو ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نهوته، حکوومەتی عێراق پابەندە بە ناردنی ئەو بڕە پارەیە.