خوشکی سەرکردەیەکی گۆڕان بەرووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

خووشکێکی مستەفای سەید قادر هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان لەنێو ئەو نۆ قوربانیەدا بوو کە ئەمرۆ لە رووداوێکی هاتوچۆ لەنزیک خەلەکان لەسەر رێگای سەرەکی رانیە - سلێمانی روویدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەرووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی خەلەکان-رانیە، نۆ کەس بوونە قوربانی، مستەفای سەید قادر لەلێدوانێکدا رایگەیاند "
یەکێک لەو کەسانەی کە لە رووداوەکە گیانی لەدەستداوە خوشکێکی منە بە ناوی "خەندە" و ئەوانەی دیکەیش کەسوکارمانن".

رووداوەکە لە نێوان لۆریەک و تۆیۆتایەکی لاندکرۆزەردا روویداوەو، لەئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستداو پێنج کەسی دیکەش برینداربوو بوون.

هەفتەی رابردووش بەهەمان شێوە لەسەر ڕیگای رانیە - بنگرد لە رووداوێکی هاتوچۆی هاوشێوەی ئەمدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا. 


PM:09:56:26/04/2019