پێشبینی كەش و هەوای مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا

پێشبینیكارێكی كەشوھەوای عێراقی، زانیاری لەبارەی كەشوھەوای مانگی ڕەمەزان لە عێراق و هەرسَمی كوردستان ڕاگەیاند.

سادق عەتیە، پێشبینیكاری كەشوھەوای عێراقی لە ھەژمارە تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئەمرۆ دووشەممە 29ی نیسانی 2019 بەھۆی ئەوەی بایەكی سارد و شێدار لە دەریای ناوەڕاست ڕوو لە عێراق دەكات كەشوھەوا جێگیر نابێت، ئەمشەو لە ھەولێر، دھۆك، سلێمانی و كەركووك دەگرێتەوە، باسی لەوەش كردووە كە باران دەبارێت و ھەورە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە سبەی سێشەممە بارانبارین تەواو دەبێت، پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە، لە ڕۆژی ھەینیدا پلەی گەرمی زیاتر بەرز دەبێتەوە.

لەبارەی پێشبینیەكانی كەشوھەوای سەرەتای مانگی ڕەمەزان، ئەو پێشبینیكارە دەڵێت "دوای ئەو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییە، سەرەتای مانگی ڕەمەزان پلەی گەرمی بەشێوەیەكی بەرچاو نزم دەبێتەوە".



PM:02:09:29/04/2019