بانکى ناوەندى تورکیا روونکردنەوە لەبارەى دیارنەمانى 20 ملیار دۆلار ده‌دات

بڕی  20 ملیار دۆلار لە یەدەگى بیانى ئەژماری بانکى ناوەندى تورکیا دیار نامێنیت و وەبەرهێنەران و بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراوی ئەو وڵاتەش چاوەڕوانی روونکردنەوەی بانکەکە دەکەن.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممەى داهاتوو لەکاتى پێشکەشکردنى راپۆڕتى هەڵاوسان و چارەکى ساڵانەدا بانکی ناوەندی تورکی روونکردنەوە لەبارەی دیارنەمانی ئەو بڕەپارەیە بدەن.

هاوکات هه‌شت شیکەرەوەى ئابووریش لە تورکیا لەبەدواداچووندان بۆ دیارنەمانى ئەو بڕە پارەیەی، کە لە مانگى ئازارى رابردووەوه‌ خراوەتەسەر ئەژمارى بانکى ناوەندى و پاشان دیارنەماون.
 
ماوەى مانگێکە چاودێرانی دارایی و شیکەرەوانی ئابوری تورکیا بەدواداچوون بۆ یەکسختنى داتا رەسمییەکان دەکەن، سەبارەت بەو بڕە دراوانەى بانکى ناوەندى بۆ دەرەوە و ناوەوەى وڵات خەرجی کردوون.



PM:11:05:29/04/2019