پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت دوو به‌رپرسی كوردی له دیوانی پارێزگای كه‌ركوك دوورخسته‌وه.
لە نوسراویکدا کە واژووی راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌تی لەسەرەو وێنەیەکی دەست سپی کەتووە، کە به فه‌رمانی كارگێڕی ژماره 2283 كه له 28/4/2019 دەرکراتەوە تیایدا هه‌ریه‌ك له (كاوه قه‌مبه‌ر عه‌زیز) له به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و (عومه‌ر مسته‌فا فه‌قێ) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كاروباری هاووڵاتیان له دیوانی پارێزگای كه‌ركوك له پۆسته‌كانیان لادراون.
بەپێی نوسراوەکە ەجێگای ئەو دوو بەرپرسە کوردە هەریەک لە (سامی حسێن عه‌لی) وه‌ك لێپرسراوی به‌شی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و (قه‌یس حه‌مود ئیبراهیم) وه‌ك لێپرسراوی به‌شی كاروباری هاووڵاتیان له دیوانی پارێزگای كه‌ركوك (كه هه‌ردووكیان به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن)
لە شوێنەکانیان ده‌ستبه‌كاربن.
له فه‌رمانه‌كه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كه‌له‌ت راگه‌یه‌ندراوه كه ده‌ركردنی ئه‌و فه‌رمانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له‌سه‌ر داواكاری لیستی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بووه.
پێشتر و له 23ی نیسانی 2019 دا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به نووسراوی ژماره (28446) به ئیمزای عه‌قیل مه‌حمود ئه‌لخه‌زعه‌لی بریكاری وه‌زاره‌ت بڕیاری دا به دوورخستنه‌وه‌ی عه‌مید محه‌مه‌د تاهیر محه‌مه‌د عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له شاری كه‌ركوك كه كورده له پۆسته‌كه‌ی.
دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 و به هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی له پارێزگای كه‌ركوك، ژماره‌یه‌كی زۆر له كورده‌كان پۆسته‌كانیان له‌و پارێزگایه له ده‌ست دا و هه‌ردوو پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان شوێنه‌كانیان ده‌گرنه‌وه.