"لە مانگی ڕەمەزاندا 24 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت"

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند، لە مانگی رەمەزان 24 كاژێر كارەبا دەدرێت بە هاونیشتمانیان، هاوكات دەوروبەری نرخی یەك ئەمپێر مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی نیسان دیاریكرد.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند ''لە مانگی رەمەزان 24 كاژێر كارەبا دەدرێت بە هاونیشتمانیان، ئەگەر بێت و كارەبای نیشتمانی نەشبێت دەبێت موەلیدە ئەهلییەكان ئەو كاتە پڕبكەنەوە".

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر دەڵێت ''ئەم مانگە لە هەولێر و دەوروبەری نرخی یەك ئەمپێر موەلیدەی ئەهلی بە هەزار و 500 بۆ چوار هەزار و 500 دینار دیاری كراوە".

هاوكات، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان و نرخی ئەمپێرێك كارەبای بۆ ئەم مانگە و مانگی داهاتوو دیاریكرد و رایگەیاند ''هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین دەكەن''.

ڕاشیگەیاند: نرخی ئەمپێرێكیش لەنێوان سێ هەزار و 500 بۆ چوار هەزار و 500 دینار بۆ ئەم مانگە دیاریكرا.




PM:02:28:30/04/2019