ڕەشەبا و هەورەبروسکە هەرێم دەگرێتەوە

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ  ده‌زگای کەشناسی کوردستان پێشبینی كه‌ش و هه‌وای بۆ رۆژانی داهاتوو راگه‌یاند و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە "ڕەشەبا و هەورەبروسکە هەرێم دەگرێتەوە".

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی لەئێوارەی سبەینێ پێنجشەمەوە ٢/٥/٢٠١٩ ھەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریایی ناوەراستەوە شەپۆلێکی باران بارین و ھەورەتریشقە بەشێوەیەکی پچر پچر ناوچەجیاجیاکان و ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لەھەندێک کاتیشدا چالاکی با بەخێراییەکی بەرچاو روو لەزیادبوون دەکات دابارین بەشێوەیەکی گشتی لەناوچەشاخاوییەکاندا زۆر دەبێت و ھەندێک کات تەرزەی لەگەڵ دەبێت لەنێو سەنتەری شارەکان و ناوچە نزمەکاندا دابارینی کەم یاخوود مامناوەند ناوبەناو بوونی دەبێت بەھەورە بروسکەوە سەرەتایی کاریگەرییەکانی لەئێوارەی سبەینێ پێنجشەمە ٢/٥/٢٠١٩ لەسنوری ناوچەشاخاوییەکانی پارێزگای دھۆکەوە دەستپێدەکات دواتر لەرۆژی ھەینی ٣/٥/٢٠١٩ کاریگەریی فراوان دەبێت بەرەو سەنتەری شاری دھۆک و سنوری پارێزگای ھەولێر بەتایبەت ناوچەشاخاوییەکان لە قۆناغی کۆتای شەپۆلەکەدا لەبەرەبەیانی رۆژی شەمە٤/٥/٢٠١٩ کاریگەرییەکانی بەشێوەیەکی مامناوەند بۆ لاواز دەگاتە سنوری ناوچەکانی ئیدارەی راپەرین دواتر سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک دەگرێتەوە، بەشێوەیەکی لاواز و نمە باران ناوچەکانی باکوری ئیدارەی گەرمیانیش دەگرێتەوە ، لەئێوارەی رۆژی شەمەوە ٤/٥/٢٠١٩ کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت و کۆتایی پێدێت کەش ئاسایی دەبێتەوە.

تێبینی: لەئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی گۆرانکارییەکان لەرەگەزەکانی کەشدا زیاتر و خێراتر دەبێت بەشێوەیەک زۆرکات دەبێتە ھۆکارێک بۆ دروستبوونی باروودۆخێکی ناجێگیر و پێشبینی نەکراو لەناوچەیەکدا یان بە پێچەوانەوە لەناوچەیەکدا پێشبینی باروودۆخێ ناجێگیر دەکرێت بەڵام بەھۆی گۆرانکارییەکەوە ئەو دۆخە روونادات یان لەناوچەیەکی دیکەدا دەردەکەوێتەوە کە لەم وەرزەدا زیاتر دۆخەکان چاوەروان کراو نابن ھەر لەرووی چالاکبوونی خێرایی با و کات و بری دابارین گۆرانکارییەکان لە دەرەوەی پێشبینیەکاندا دەبێت بەھەمان شێوە ئەم شەپۆلە کەناوچەکانمان دەگرێتەوە بەگشتی جێگیر نیە .


PM:06:23:01/05/2019