فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی دوو گەشتی هه‌فتانه‌ی نوێ بۆ دوو شاری ئەوروپی گەورە رێکدەخات.
دانا محه‌مه‌د سه‌عید وته‌بێژی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك لە پۆستێکدا نووسیوویەتی " گه‌شتی ئاسمانی له نێوان فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاندهۆڤن له هۆڵه‌ندا و كۆڵن له ئه‌ڵمانیا بۆ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ستپێده‌كات".
وته‌بێژی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كه‌ئه‌و گه‌شتانه له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانی فری بێرد رێكخراوه‌ن.
ئه‌وه‌شحراوه‌ته‌روو، كه‌رۆژی 6-5-2019 یه‌كه‌م گه‌شت ئه‌نجامده‌درێت و هه‌فتانه‌ش دوو گه‌شت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.