سنور ئالانی ئاواتێکی هاتە دی


خانمە پێشکەشکارو ئەکتەری ناسراوی کورد "سنور ئالانی"، کە هەمیشە ڤیدیۆ و وێنەکانی دەبێتە مایەی راکێشانی سەرنجی ژمارەیەکی باش لەهەوادارانی، لە نوێترین پۆستیدا نوسیویەتی یەکێک لەئاواتەکانی هاتونەتەدی.

لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام، سنور ئالان وێنەیەکی خۆی بلآوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی هەوادارانی،ئەمەش پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا نەشتەرگەری جوانکاری بۆ لوتی ئەنجامدا.

سنوور ئالانی بە کچی کافرۆش ناسراوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە لە فیلمێکدا ڕۆڵی ئەو کارەکتەرە مێژووییەی گێڕاوە و هەروەها یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکان و هاوسەری سەرتیپ بەختیارە کە ئەویش بە هەمان شێوە بێژەری کەناڵی کوردساتە.
 
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام سنور ئالانی ڤیدیۆیەکی کچە بچوکەکەی بڵاوکردوەتەوە کە پێڵاوەکانی دایکی لەپێکردووەو  لەسەر ڤیدیۆکە نوسیویەتی" یەکێک لە ئاواتەکانم ھاتەدی کە پەشمەک ببینم پێلاوی گەورە لەپێ بکات و ئاوا مەکر بکات".



PM:10:41:02/05/2019