دەشنێ موراد بە پۆشاکێکی کۆن و سەیرەوە دەرکەوت

خانمە گۆرانی بێژ و پێشکەشکاری ناسراوی کورد "دەشنێ موراد" وێنەیەکی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە، کە پۆشاکێکی کۆنی لەبەردایە.

دەشنی لە هەژماری تایبەتی خۆیلە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بە بەرگێکی کۆن و بێکەڵکەوە بڵاویکردۆتەوە لەبەردەمیدا چەندین قوتو دەبەی کۆنو زبڵ هەن.

دەشنێ لەسەروێنەکە هیچ ئاماژەیەکی بە هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە نەداوە، بەلام پێدەچێت ئەو وێنەو ستایلە جلوبەرگەی وەک ئاماژەیەک بۆ پیسبوونی ژینگە گرتبێت.

دەشنێ موراد (لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦) پێشکەشکار و گۆرانیبێژ و مۆدێلێکی کوردە. دەشنێ لە ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕۆشتووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵیش کاری پێشاندانی مۆدێلی کردووە. بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی بێ کۆنترۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت، دواییش لە ڕێگەی بەرنامەکانی «دەشنێ شۆ» و «کۆڕەک ستار»ی کەناڵی کۆرەک تیڤییەوە درێژە بەکاری ڕاگەیاندن داوە.

گۆرانیی «ھێلا ھۆپ» سەرەتای کاری ھونەریی بوو، ئەم گۆرانییە لە گۆڕەپانی ھونەری کوردیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، ئەمەش بەھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سەماکردنە ڕۆئاواییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەیدا بوو.
 


 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 

🥳

A post shared by The Hawramî Spirit (@dashnimoradofficial) on



PM:04:50:04/05/2019