چین ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەرێم دەدات

باڵیۆزی چین لە عێراق ڕایگەیاند ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق دەکەن.

چانگ تاو، باڵیۆزی چین لە عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، هەوڵی ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان، دەدەن.

باڵیۆزی چین لە عێراق هەروەها رایگەیاندووە، کە ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکەن لە کونسوڵخانەی چین لە هەولێریش ڤیزا بە هاووڵاتییان بدەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە وڵاتەکەی پێنج ملیۆن یوان کە دەکاتە (زیاتر لە 742 هەزار دۆلار)ی لە کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر، خەرج کردووە.


PM:01:18:05/05/2019