نرخی لیرەو تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

ئەمڕۆ دوو شەممە ٦ی ئایار نرخی لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر دۆلاری و دیناری عێراقی دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ١٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣ هەزارو ٩٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٦ هەزارو ٥٥٠ هەزار دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠هەزار دینار، دوێنێ بە ٢٠ هەزارو ١٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٨ هەزارو ٢٥٠ دینارە، دوێنێ نرخی بە ٨هەزارو ٤٠٠ دینار.



AM:11:10:06/05/2019