پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنى ٤١ تۆمه‌تبارى راگەیاند کە له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى راپه‌ڕینه‌وه بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیرکراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٨ی ئایاری ٢٠١٩ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه له‌دادگاكانه‌وه ده‌رده‌چێت، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین ٤١ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی جۆراوجۆر".
ئەوەشهاتووە "تۆمه‌تباره‌كان به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی چه‌ند مادده‌یه‌ك له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌ند كراون‌و له‌ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاندووە کە هۆکاری تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان بریتین لە:
* ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك به‌پێی مادده‌ی 405/31، ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كی تۆمه‌تباردا گیراوه كه له‌جۆری (موزه‌لی سیخۆ)یه.
* ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك به‌پێی مادده‌ی 21/ چه‌ك، ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌شیدا گیراوه كه له‌جۆری (ده‌مانچه‌ی برۆنیك)ه.
* ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی 2 مۆبایل.
* ده‌ستگیركردنی 25 تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی 548 به‌تۆمه‌تی زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر موڵك‌و ماڵی گشتی.
* ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی 342 به‌تۆمه‌تی سوتاندنی ماڵ‌و خانووی هاوڵاتیان.
* ده‌ستگیركردنی 10 تۆمه‌تبار به‌پێی چه‌ند مادده‌یه‌كی دیكه له‌یاسای سزادانی عێراقی.