پەرلەمانی كوردستان، لە دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی ئایاری 2019، دوای خوێندنەوەی سێیەم بۆ پرۆژەیاساكە پەسەندكرا.
پاش خوێندنەوە و دەنگدان لەسەر كۆی بڕگە و ماددە پێشنیازكراوەكان، دواجار كۆی پرۆژە یاساكە خرایە دەنگدان و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، كە 89 دەنگی بەڵێ بوو، پرۆژەكە یاساكە پەسەند كرا.
بە گوێرەی یاساكەش، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەناو پەرلەمان و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، واتا 56 دەنگ هەڵدەبژێردرێت و دوو جێگری دەبێت.