یەکێک لە کێشەکانی کەسی رۆژوان قەبزیە کە توشی دەبن، هۆکەشی بەهۆی گۆڕانی نەریتە خۆراکیەکانە، بۆ چارەسەرکردنیش دەتوانیت ئەم ئامۆژگاریانە پەیڕەو بکەیت:
-بە شۆربا بەربانگ بکەرەوە پاشان زەڵاتە و هەوڵبدە لە ماوەی بەربانگ بۆ ڕۆژوو نزیکەی 8 بۆ 9 پەرداخ ئاو بخۆیت بۆ نەرمکردنەوەی ریخۆڵە.
-سەوزە و میوەی پڕ ڕیشاڵ بخۆ بۆ چاکكردنی کرداری هەرس و کێوی بە تویکڵەکەیەوە و قۆخ و میوەی وشککراو و نانی جۆ و شۆڤان بخۆ بۆ باشکردنی کرداری هەرس.
-بەربانگ بکە بە چەند ژەمێکی بچوک و هەمەجۆر، چونکە نانخواردن بە بڕێکی زۆر بەیەکجار کێشە لە کۆئەندامی هەرسدا دروست دەکات.
-وەرزش پشتگوێ مەخە و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر یان زیاتر بەپێ بڕۆ.
-تا دەتوانیت لە دەرمان دوور بکەوەرەوە و پشت بە ڕێگەی سروشتی وەک خواردنی نەعنا و مەعدەنوس و کاهو ببەستە، چونکە ئەم سەوزانە کرداری هەرس باشتر دەکەن و قەبزی ناهێڵن.