تیمى پارێزەرانى نەوەى نوێ: ئەو کەسانەى دەستگیرکراون جلی پرتەقاڵیی تیرۆریستیان لەبەرکراوە

تیمى پارێزەرانى نەوەى نوێ ڕایگەیاند، ئەو کەسانەى دەستگیرکراون، جلی پرتەقاڵیی تیرۆریستیان لەبەرکراوە و دەشڵێت "ماوەی ١٥ ڕۆژە هیچ کەس ناتوانێت دەستگیرکراوەکان ببینێت و کەس نازانێت لە چ دۆخێکدان".

لە ڕاگەیەندراوێکدا تیمى پارێزەرانى نەوەى نوێ ئاماژەی بەوەش کردووە، "ماوەی ١٥ ڕۆژە هیچ کەس ناتوانێت دەستگیرکراوەکان ببینێت و کەس نازانێت لە چ دۆخێکدان، لێکۆڵەری دادوەری لە دادگاوە دەبرێت بۆ ناو ئاسایش و لەژێر فشاری ئاسایش، وتە لە دەستگیرکراوەکان وەردەگیرێت، نەک کەسەکان بهێنرێنە دادگا و بەردەم دادگا وتەیان لێ وەربگێرێت".


دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

سەبارەت بەو گەنجە مەدەنی و بی جەكانەی کە ماوەی ١٥ رۆژە لە لایەن ئاسایسی یەکیتی لە شاری سلێمانی دەستگیرکراون، تیمی پارێزەرانی جولانەوەی نەوەی نوێ رونکردنەوەیەکی یاسایی بۆ رای گشتی و نەتەوە یەکگرتوەکان و قۆنسوڵیەت و ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ و میدیا ناوخۆیی و بیانییەکان رادەگەێنێت،کە تێیدا چەندین  پێشێلکاریی دەردەخات کە بەرانبەر دەستگیرکراوەکانی جولانەوەی نەوەی نوێ ئەنجام دراون کە هەمویان کاری نایاسایی زەقن و بە بەرجاوی دادگا و دادوەرانەوە ئەم کارانە دەرهەق بە چەند گەنجێکی بێ چەک و بێ تاوان ئەنجام دەدرێن، لەوانە:  

١-تۆمەت و داوا یاساییەکە بەپێی مادەی دووی مۆبایلە، بەڵام دۆسێکە لای ئاسایشە، نەک پۆلیس.

٢- لێکۆڵەری دادوەریی لە دادگاوە دەبرێت بۆ ناو ئاسایش و لە ژیر فشاری ئاسایش، وتە لە دەستگیرکراوەکان وەردەگیرێت، نەک  کەسەکان بهێنرێنە دادگا و بەردەم دادگا وتەیان لی وەربگیرێت.

٣-دەستگیرکراوەکان جلی پرتەقاڵیی تیرۆریستیان لە بەرکراوە و وەک تیرۆریست مامەلەیان لەگەل دەکرێت.

٤- تا ئێستا تۆمەتبارەکان پارێزەریان نییە و ناهێڵن پارێزەریان بۆ دابنرێت.

٥- بە بێ بونی ئەفسەری ئاسایش ناهێڵن کەسەکان خۆیان وتە و لێدوان بدەن بە دادوەر، بەلکو بەردەوام جەند ئەفسەریکی ئاسایش رێنوێنی دادوەر دەکات و وتەکان بە دادوەر دەلێت.

٦- ماوەی ١٥ رۆژە هیج کەس ناتوانیت دەستگیرکراوەکان ببینێت و کەس نازانیت لە ج دۆخێکدان.

٧- زانیاریی نهێنیی هەیە بەوەی کە ئەو کەسانە لە ناو ئاسایش ئەشکەنجە دەدرێن و تا ئەم ساتەیش نە داواکاری گشتی و نە خودی دادوەرەکە تۆمەتبارەکانی نەبینیوە و پرسیاری ئەشکەنجەدانی لێ نەکردوون (کە تۆمەتبارەکان خۆیان بن بە تەنها لە ناو دادگا و دوور لە جاوی ئاسایش). 

وە ئێمە وەک تیمی پارێزەرانی نەوەی نوێ رایدەگەینین کە هەموو ئەو پێشێلکاریانەی هێزەکانی ئاسایشی یەکیتی لە سلێمانی حساب نەکردنە بۆ یاسا و دادوەر وکاری دادگاکان.

وە پێمان سەیرە کە تەنانەت دادوەری ئاسایش لە پای ئەم هەمو کارە نایاساییەی کە لەبەرچاوی خۆیدا دەکرێت وازی لە دۆسیەکە نەهیناوە (واتە تەنەحی نەکردوە) یاخود بڕیاڕ بدات کە دۆسیەکە بگوازێتەوە بۆ پۆلیس، تاوەکو لێکۆڵینەوەکان رێڕەوەی یاسایی  خۆیان وەربگرن.

هەروەها لامان سەیرە کە تا ئێستا نە دادوەرەکان و نە یاساناسان و نە پارێزەرانی ناو دادگا و نە داواکاری گشتی و نە ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان،  هیج هەلوێستێکی رونیان نییە و، لە هەموو ئەم حاڵەتانە بیدەنگن و و هیج لایەکیان هەولی ئەوە نادەن کە ئەو دەستگیرکراوانە ببینن و لە ژیانیان و سەلامەتییان دلنیا ببنەوە.

بۆیە لە کۆتاییدا وەک تیمی پارێزەرانی جولانەوەی نەوەی نوێ و دەستگیرکراوەکان، بە پێویستمان زانی کە رای گشستی و هەموو لایەک لەم پێشێلکارییە زەقانە ئاگادار بکەینەوە و لە هەمان کاتیشدا داواکارین لە هەمو لایەنە مرۆڤدۆست و یاساناس و ریکخراوە نێو دەولەتییەکان، کە هەلوێستیکی مرۆڤانە و یاساییانەیان هەبێت و هەول بدەن کە ئەم دۆسیەیە وەک دۆسیەیەکی یاسایی مامەڵەی لەگەلدا بکرێت، نەک ئەو گەنجانە ئەشکەنجە بدەن و بێ سەروشوێن بن و دۆسیەکەس وەک دۆسیەیەکی سیاسی، بۆ تۆلەسەندنەوەی سیاسی بە کار بهێنرێت.

تیمی پاریزەرانی جولانەوەی نەوەی نوێ ٢٠١٩/٥/١٠


PM:04:04:09/05/2019