پۆلیسی گەرمیان مێرد منداڵێکی دەستگیرکرد

پۆلیسی گەرمیان مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵانی دەستگیرکرد کە سکاڵای دزینی موبایلی لەسەر تۆمار کرابوو.

پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، بە تۆمەتی دزیکردن مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵان کە دانیشتوی کەلارە دەستگیرکراوە.

باس لەوەشکراوە کە ئەو مێردمنداڵە لەلایەن خاوەنی دوکانێکی مۆبایلەوە سکاڵای لەسەر تۆمار کرابوو، دوای دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر بەند کراوە.



PM:07:18:09/05/2019