پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هاووڵاتی (ا،ا،ح ) كه شوان بووه لای مه‌ڕه‌كانی له‌پشتی ناحیه‌ی بنگرد له‌قه‌زای دوكان هه‌وره‌بروسكه لێی ده‌داو به‌سه‌ختی بریندارده‌بێت.
ئەو هاوڵاتیە ته‌مه‌ن 49 ساڵانە و خاوه‌نی هه‌شت منداڵه و پاش ئەوەی هەورەبروسکە لێیداوە گەیەندراوەتە نه‌خۆشخانه‌و له‌ئێستادا باری ته‌ندروستی جێگیره، هه‌روه‌ها هه‌وره‌بروسكه‌كه حه‌وت مه‌ڕی كوشتووه.
بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌كه‌ش بۆ لێكۆلینه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌ردانی شوێنی ڕوداوه‌كه‌یان كردوه.