جگە لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان فەرهاد پیرباڵ، نوسەر و مامۆستای زانکۆ خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندید كرد.
فەرهاد پیرباڵ نوسەر و مامۆستای زانکۆ راگەیاند "ئەمڕۆ وەکو کاندید بۆ سەرۆکایەتی هەرێم خۆم تۆمارکردووە، بۆ دەبێت هەر بارزانیەکان سەرۆکی هەرێم بن با ڕێگە بدرێت سۆرانییەکیش ببێتە سەرۆک".
فەرھاد پیرباڵ، نووسەر، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆی کوردە و خەڵکی باشووری کوردستانە، ئەو لە ساڵی ١٩٦١ لە ھەولێر لە دایکبووە و لە ساڵی ١٩٨٤ لە زانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٨٤ چووەتە ڕیزی یەکیەتیی نووسەرانی شاخەوە.
فەرھاد پیرباڵ خاوەنی دەیان کتێبە و لە چەند زانکۆیەکی جیاواز مامۆستا بووە.