بە ڤیدیۆ.. هێلی لەڤ سەمایەکی وروژێنەر دەکات

خانمە گۆرانیبێژو فاسیۆنی ناسروای کورد، هێلی لەڤ لە نوێترین دەرکەوتنیدا سەمایەکی وروژێنەر دەکات.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هێلی لەڤ ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە تیایدا لەگەڵ گۆرانییەکدا سەمایەکی وروژێنەر دەکات کە بۆتە مایەی سەرنجڕاکێشانی فانەکانی.

لە 18ی دیسێمبەری 2018شدا، نوێترین کلیپی لەگەڵ راپەڕی جیهانی ئاردیان بوجوپی بڵاوکردەوە، کە لە دوبەی کاری وێنەگرتنی بۆکرابوو.
  
لەڤ کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چالاکەو ناوبەناو وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە، وگێنەیەک لەگەڵ خوشکە بچوکەکەی بڵاودەکاتەوە کە لە ئارایشتگاکەی کاردەکات.
 
هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.





PM:09:23:14/05/2019