کەلار: نەخۆشێک لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا گیانی لەدەست دا

وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشکرایکرد، شه‌وی رابردو له‌ كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا نه‌خۆشێك گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ و له‌سه‌ر سكاڵای كه‌سوكاره‌كه‌شی سکاڵای یاساییان تۆمارکردووە.

عه‌لی جه‌مال قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە" شه‌وی رابردو لەکاتی نەشتەرگەریدا لە تەلاری ئه‌حمەد لەناو بازاڕی قەزای کەلار هاوڵاتیەک بەناوی سەرهەنگ جەلال عه‌بدولقادر، لەدایکبوی 1991 دانیشتوی گەڕەکی بنگردی قەزای کەلار گیانی لەدەستداوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەسەر سکاڵای کەسوکاری و بەبڕیاری دادوەر پزیشكه‌کەی راگیراوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە و چاوەڕوانی ئەنجامی پزیشکین لەسەر هۆکاری گیان لەدەستدانی.


ئه‌م بابه‌ته ‌550 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:29:16/05/2019