کاتی مالئاوایی بەیڵ ئاشکرا بوو

کاتی ماڵئاوایکردنی گاریس بەیڵ لە یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەبێت و ئەو یاریزانە لە هەفتەی داهاتوو ماڵئاوایی دەکات.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردۆتەوە، بەیڵ دەیەوێت لە رۆژی یەکشەممە لە هەفتەی ٣٨ و کۆتایی خولی ئیسپانیا بەرانبەر بە ریاڵ بیتس، بەسەرەکی یاری بکات و لە ناو یاریگای بێڕنابیۆ مالئاوایی لە هاندەران بکات.
رۆژنامەکە رونیکردۆتەوە، ئەمە کۆتا یاری گاریس بەیڵی وێڵزیە لە یانەی ریاڵ مەدرید و ئەو یاریزانە پێشتر زیدان پێی راگەیاندووە تۆ لە پلانی داهاتووی یانەکە لە وەرزی داهاتوو نیت.
تا ئێستاش هیچ یانەیەک ئامادە نیە گرێبەست لەگەڵ بەیل بکات و هیچ ئۆفەرێکی بۆ نەهەتاتووە.



PM:05:09:16/05/2019