یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر داوای زیدان یەکەم یاریزانی کڕیووەو گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەرێک بە رەسمی کردووە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی لەگەڵ هێرشبەری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی و هەڵبژاردەی سڕبیا، لۆکا یۆڤیچ رێکەوتووەو ئەو یاریزانە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانە شاهانەییەکەوە دەکات.
هەروەها نرخی گواستنەوەشی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت و لە دوای یاری کۆتایی یۆرۆلیگ، یاریزانەکە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەکات.