ژنێکی کورد لە مەککە بە ڕوداوی هاتوچۆ کۆچی دوایکرد

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاشکرایکرد، ژنە عەمرەکارێکی کوردی کە خەڵکی هەرێمی کوردستانە بە ڕوداوی هاتوچۆ لە شاری مەککە کۆچی دوایکرد.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە" رۆژی هەینی 17-5-2019 لە شاری مەککەی پیرۆز عەمرەکارێکی ھەرێمی کوردستان بەناوی (زیبە حسێن محەممەد) تەمەن 77 ساڵ دانیشتوی ئیدارەی گەرمیان بەھۆی روداوی ھاتوچۆ لەشەقامی (محبس الجن) لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دواییکرد".

ئەوەشی خستۆتەڕوو، دوای تەواوکردنی رێکاری یاسایی، ئەمڕۆ شەممە لەکاتی نوێژی بەیانیدا نوێژی مردوی لەسەر بکرێت و دواتر لە گۆڕستانی شاری مەککەی پیرۆز بەخاک دەسپێردرێت".

نەبەز ئیسماعیل، ڕایگەیاند "بەناوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆش بێت دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی ھەموو لایەک بدات".



AM:09:29:18/05/2019